وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و كونسولخانه‌ی به‌ریتانی فێربوونی زمانی ئنگلیزی تاوتوی ده‌كه‌ن گرنگ

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ 5 مانگ, 6 ڕۆژ لەمە و بەر

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 25/2/2014 د.عصمت محمد خالد وه‌زیری په‌روه‌رده‌ چاوی  به‌ شێخ راشد مه‌نصوری كنسوڵی گشتی وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی له‌ شاری هه‌ولێر كه‌وت.

كنسوڵی گشتی باسی له‌ پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا كرد ، به‌تایبه‌ت پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ و فێركردن و ئه‌و سیسته‌مه‌ تازه‌یه‌ی له‌‌ چه‌ند ساڵی رابردوو له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن په‌یره‌و ده‌كرێت ، هه‌روه‌ها پاڵپشتی ووڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ پشتگیری هه‌رێمی كوردستان له‌ بواری په‌روه‌رده‌ و چاپكردنی په‌رتووكی پرۆگرامی خوێندن و ڕاهێنانی مامۆستایان و گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموونی په‌روه‌رده‌یی له‌ نێوان هه‌رێم و ووڵاتی ئیمارات .

هه‌ر ئه‌مرۆ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ پێشوازی له‌ وه‌فدێكی قونسلخانه‌ی بریتانی به‌ سه‌روكایه‌تی جیم سكارث به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی رۆشنبیری به‌ریتانی له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق كرد .

جیم سكارث پشتیوانی بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ده‌ربڕی كه‌ به‌رنامه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی به‌هێزكردنی فێركردنی زمانی ئنگلیزی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگای كردنه‌وه‌ی خولی فێربوون بۆمامۆستایان و قوتابیان ، هه‌روه‌ها به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی باشترین رێگاكانی فێربوون به‌ هاوبه‌شی هه‌ردوو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار .

ئەم پەیجە 156 جار بینراوە

فۆتۆ گەلەرى

گەڕانی پێشکەوتووی مێدیا سەنتەر

هاوبەشیکردن لە مەیڵ لیست - هەفتانە




«ئاب 2014»
٢ شەم٣ شەم٤ شەم٥ شەمهەیینیشەممە١ شەم
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031
Copyright © 2013 Ministry Of Education. All Rights Reserved. بۆ سەرەوە